به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری ناسراوی کورد ی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی "ڕۆژ نیوز" ڕایگەیاندووە: ئامانج لە هێرشەکەی سوپای تورکیا بۆسەر چیای گارە تەنها پەکەکە نییە، بەڵکوو لەوەدا هەرێمی کوردستان زیاتر زەرەرمەندە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان بەیەکەوە دژی هێرشەکانی تورکیا بوەستنەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانیی و زەمینیی کردەسەر چیای گارە لەناوچەی بادینان، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ش، سوپای تورکیا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانەوە جووڵەی بەهێزەکانی کردووە نەوەک لە توركیاوه.
مەحمود عوسمان لەو چاوپێکەوتنەیدا هێرشەکەی سوپای تورکیای بەچاوەڕوانکراو وەسفکردوە و وتویەتی:"دەبێت هەموان داوا لەناوەندە نێودەوڵەتییەکانو ئەمریکا بکەن کە فشار لەتورکیا بکەن بۆئەوەی هێرشەکانی ڕابگرێت".
پێشیوایە، "ئامانجی هێرشەکە زیاتر هەرێمی کوردستانە، چونكه ئەم هێرشە بۆسەر هەرێمی کوردستان و عێراقە، سنوور و سەروەریی ئەو وڵاتە دەبەزێنێت، بۆیە پێموایه بابەتەکە پەکەکە نییە، بابەتەکە زیاتر هەرێمی کوردستانە و ههرێمیش زیاتر زەرەرمەندی ئەو هێرشانەیە".
بەبۆچوونی مەحمود عوسمان، تورکیا هەرێمی کوردستان وەک بۆشایی ئەمنیی تەماشا دهكات و دان بەهەرێمدا نانێت، "بۆیە بەماڵی خۆی دەزانێتو لە هەموولایەکەوە هێرش دەکاتەسەری".
داواش لەلایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بە یەکگرتوویی ڕووبەڕووی ئەو هێرشانە ببنەوە.
دەشڵێت:"لایەنە سیاسییەکان دەبێت یەکگرتووبن و دژی ئەو هێرشانە بوەستنەوە.